ئاگانیوز
وابڕیاربوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی حزبەکوردییەکانی کەرکوک دەربارەی درووستکردنی لیستێکی هاوبەش لەهەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوهکە بۆکاتێکی نادیار دواخراوە.
محمد جەلیل بەرپرس لەمەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەئاگانیوزی ڕاگەیاند، دواخستنی کۆبوونەوەکە لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بووە و هۆکارەکە ڕوون نەکراوەتەوە.
دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە لەدواین کۆبوونەوەی حزبەکوردییەکانی کەرکوک، کەلەبارەگای کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەچوو، لەسەر درووستکرنی لیستێکی هاوبەش ڕێککەوتبوون.