ئاگانیوز
شەوی ١٨ـی ئەم مانگە و پاش ٤٨کاتژمێر لەهێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێر ئاگانیوز هەواڵی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکهی بڵاوکردەوە.
دوای نزیکەی ١٠ڕۆژ لەو هەواڵەی ئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەڕمی دانی بەدەستگیرکردنی ئەوکەسانە دانا و ڕوونیشی کردەوە، لەو کەیسەدا بەپاڵپشتی حکومەتی عێراق توانیویانە بەرەو پێشچوونی گەورە بەدەست بهێنن.
شهوی ١٦ـی ئەم مانگە، له ڕێی ٨ مووشکهوه چهند شوێنێکی ههولێر کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، کەیەکێکیان بەڵێندەرێک بوو لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر.