ئاگانیوز
کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممه ١٨ـی شوباتی ٢٠٢١ خاتوو (ئامین مەولودیان) هاوسەری هونەرمەندی ناوداری کورد محمدی ماملێ کۆچی دواییکرد.
(ئامین مەولودیان) ساڵی١٩٢٦ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و کچی یەکێک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان بووە بەناوی (محمدی مەولودیان)، کە ناسراوە بە "حەمەدی مەولودە چرچی".
لەساڵی(١٩٥١) ژیانی هاوسەری لەگەڵ کەسێک بەناوی ئەسعەد خودایار پێکهێناوە و ماوەی ١٠ساڵ بەیەکەوە ژیاون و خاوەنی دوو منداڵ بوون بەناوەکانی(سلێمان و ڕووناک).
ساڵی(١٩٦١) هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کرد و لەدوای ٣ساڵ و لەساڵی(١٩٦٤) بۆجاری دووەم ژیانی هاوسەری پێکهێنا و بووە بە خێزانی هونەرمەند محمدی ماملێ و بەرهەمی هاوسەرگیرییەکەیان کچێک و چوار کوڕ بووە بە ناوەکانی عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.