ئاگانیوز
دکتۆر سه‌باح نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی که‌رکوک به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو له شاری که‌رکوک ٦منداڵ که ته‌مه‌نیان له خوار ١٥ساڵه توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونه.
ئەوەشی خستەڕوو، کە پشکنینی ئه‌و که‌سانه نێردراوه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت تووشی ڤایرۆسه نوێکه بوونه یاخود نا چونکه ئه‌و ئامێر به‌ته‌نها له به‌غدا هه‌یه.
لەلایەکی ترەوە به‌پێی زانیارییەکانی ئاگانیوز ڤایرۆسه نوێکه گه‌یشتووه‌ته شاری که‌رکوک، به‌ڵام ته‌ندروستی که‌رکوک چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌کات بۆ یه‌کلایکردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی جۆره نوێکه‌ی کۆڕۆنا.