ئاگانیوز
به چوارده خاڵ موقته‌دا سه‌در مه‌ترسیه‌کانی عێراق ده‌خاته ڕوو له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیور که‌وتووه موقته‌دا سه‌در ڕێنمایی ده‌خاته ڕوو بۆ لایه‌نگرانی خۆی و دۆخه‌که ڕوون ده‌کاته‌وه موقته‌دا سه‌باره‌ت به بڵاوه پێکردنی هێزه‌کانی سه‌رایه‌ی سه‌لام له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و به‌غدا.
موقته‌دا له به‌یاننامه‌یه‌که‌یدا ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی هێزه‌کانی سه‌ڕایی سه‌لام کردووه له ئاماده باشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخه‌که هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یشی کردووه هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له حاڵه‌تی تێکشانن و مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ووڵات، له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌یه‌که‌ی موقته‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانین بۆ چاکسازی و له ناوبردنی گه‌نده‌ڵکاران.