بڕیاره کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له شاری که‌رکوک کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌مه‌کانی حزبه کوردستانیه‌کان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاگاداری پارتی دیموکراتی کوردستانی نه‌کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی حزبه کوردستانیه‌کان له که‌رکوک.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی ئاگانیوز که‌وتووه له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی حزبه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت که بڕیاره له ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٢١ له عێراق ئه‌نجام بدرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.