ئاگانیوز
دوای ژمارەیەک کۆبوونەوەی یەک لەدوایەک دواجار حزبە کوردییەکانی کەرکوک بەبێ ئامادهبوونی پارتی و نەوەی نوێ لەسەر یەک لیستی هاوبەش ڕێککەوتن.
پەیامنێری ئاژانسی ئاگانیوز لەکەرکوک ڕاگەیاند، لیستەکە ناوی هاوپەیمانی کوردستانی-کەرکوک دەبێت، بەڵام میکانیزمی دانانی کاندیدی لیستەکان بۆکۆبوونەوەکانی داهاتوو دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوز، وابڕیارە کۆبوونەوەی داهاتوو لەڕۆژی یەکشەممە لەبارەگای مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
هاوکات لەسەر ئەو پرسە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاگانیوزی ڕاگەیاند، کە لەئێستادا پارتی لەچاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندییە لەبەرپرسانی باڵای حزبەکه بۆبەشداری کردن لەو لیستە هاوبەشەی، کە وابڕیارە لەکەرکوک بەڕێوەبچێت.