ئاگانیوز
بەیانی ئەمڕۆ، لەمیانەی ئامادەکاری بۆپاڵەوانییەتییەکی جیهانی دا، بەهێزترین پیاوی کیشوەری ئاسیا ژمارەیەکی پێوانەیی لەمێژووی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی تۆمارکرد.
محمد شەمسەدین بەهێزترین پیاو لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و کیشوەری ئاسیا بەئاگانیوزی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی ئامادەکاری بۆپاڵەوانییەتییەکی جیهانی توانیویەتی کێشی ٥٠٥ کیلۆ بەرزبکاتەوە، کەئەمەش بەرزترین کێشە لەمێژووی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لەوڵاتی عێراق تۆمارکرابێت و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە ئەو کێشە بەرزبکاتەوە.
محمد شەمسەدین هاوڵاتییەکی کوردی شاری کەرکوکە و خۆی و هاوژینەکەی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئەنجام دەدەن و لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆبەشداری کردن پاڵەوانییەتییەکی جیهانی لەیاری بەرزکردنەوەی قورسایی بەئامانجی بەدەستهێنانی نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهان.