بابەتەکان

الخميس، 18 فبراير 2021

گوڵاڵە: چەند مووشەکێک لەنێو شارەدێیەکە کەوتەوە



ئاگانیوز
کاتژمێر ٧:٤٠خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند مووشەکێک لەنێو شارەدێی گوڵاڵە کەوتەوە، کەلەلایەن داعشەوە ئاراستەی شارەدێیەکە کرابوون.

موقەدەم شەماڵ عەبدولڕەحمان بەئاژانسی هەواڵی ئاگانیوزی ڕاگەیاند، ژمارەی مووشەکەکان سێ مووشەک بووە و دووانیان لەنێو شارەدێی گوڵەڵە گەوتووەتە و یەکێک لەو موشەکانە کەوتووەتە نێو ماڵی هاوڵاتییەک بەناوی(ئەبو محمد) و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئاراستەی شارەدێی گوڵاڵە کراوە.

ناوبراو ڕەتیشی کردەوە هیچ زیانێکی گیانی لەئەنجامی ئەو ئەڕووداوە هەبووبێت و ئاماژەی بەوەدا، کە بەپێی وتەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە تائەم کاتە هیچ بریندار و کوژراوێکی بۆردوومانەکەی ئەمشەوی شارەدێی گوڵاڵە ڕووی لەنەخۆشخانە نەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمشەو لەبەشێک لەپێگە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کوژرانی چەکدارێکی حەشدی شەعبی و برینداربوونی چەند چەکدارێکی تر لەئەنجامی بۆردوومانەکەی ئەمشەوی شارەدێی گوڵاڵە بڵاوبووەتەوە.