بابەتەکان

الاثنين، 8 فبراير 2021

تورکیا: تەرمی مێردمنداڵێکی کورد دۆزرایەوە


 ئاگانیوز

دوای چوار ڕۆژ لەبێ سەروشوێن بوونی تەرمی منداڵێکی کورد لەوڵاتی تورکیا دۆزرایەوە.

منداڵەکە ناوی (ئیبراهیم حەسەن مەحموود)ە و تەمەنی 14ساڵە و خەڵکی ناوچەی عەفرینە لەگەڕەکی زەیتونی باکوری پارێزگای حەلەب لەڕۆژئاوای کوردستان و تەرمەکەی بەکوژراوی لەپارێزگای ئیزمیر لەڕوژئاوای وڵاتی تورکیا دۆزراوەتەوە.