ئاگانیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکوک به‌ژداری له هه‌ڵبژاردن بکات باڵانسی هێز و گۆڕانکاری گه‌وره بکات له که‌رکوک.
عەدنان کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند، پارتی بڕیاریداوە لەکەرکوک بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکات به مه‌رجێک باڵانسی هێز له که‌رکوک بگۆڕدرێت.
که‌رکوکی زیاتر گووتی " ئێمه بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌داوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ین به‌ڵام بارودۆخی ناوچه‌کوردستانیه‌کان له ئێستادا له بارنیه، چونکه له حکومی سه‌ربازیه‌وه بووه به حکومی میلیشیایی و حکومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه به‌سه‌ر ناوچه‌که".
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی ئەوەش خستەڕوو، کە ئەگەر پارتی بگه‌ڕێته‌وه که‌رکوک ئه‌و که‌سانه‌ی ئێستا هه‌ن ناتوانن بمێننه‌وه و پارتی قبوڵی ئه‌وه ناکات ئه‌و هه‌موو پێشیلکارییه بکرێت و بێ ده‌نگ بێت له ئاستی خه‌ڵکی شارەکە.
لەدوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧وە پارتی نەگەڕاوەتەوە کەرکوک و وەکو هەڵوێستێکیش دژی ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی٢٠١٨ـی پەڕلەمانی عێراقی لەشارەکە کرد.