بابەتەکان

الأحد، 21 فبراير 2021

کەرکوک: ڕووداوێکی هاتووچۆ ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە


 

ئاگانیوز
کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەشەقامێکی گشتی کەرکوک ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

پەیامنێری ئاگانیوز لەکه‌رکوک ڕایگەیاند، ڕووداوەکه لەشەقامێکی گشتی لەناوچەی پیشەسازی کەرکوک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری گلایزەری ڕەنگی ڕەساسی ژمارە کەرکوک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ ڕەنگی سپی ژمارە سلێمانی ڕوویداوە  بەهۆیەوە کەسێک، کەشۆفێری ئۆتۆمبێلی گلایزەرەکە بووە بەناوی( نەجات عەزیز) پاش برینداربوونی لەکاتی گەیشتنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تر، کەچوار کەسیان پۆلیسن و سەرنشینی ئۆتۆبێلی لاریدۆیەکە بوون، برینداربوون.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە، ماوەی سێ ڕۆژە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لەکەرکوک سەپێندراوە و ڕێگەنادرێت هاوڵاتییان لەماڵ دەربچن و ڕێگەش نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێک لەسێ سەرنشینی زیاتر هەڵگرتبێ.