ئاگانیوز
وەزیری تەندرووستی ڕەتی دەکاتەوە نیازی قەدەغەی سەرتاسەریان هەبێت، بەڵام هۆشداری دەدات لەسەپاندنی ئەو بڕیارە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی میدیایی دا ڕەتی کردەوە، کە هیچ نیازێکیان هەبێت بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری، بەڵام لەئەگەری بەرزبونەوەی رێژەی توشبووان بەشێوەیەک کاریگەری بکاتە سەر خزمەتگوزارییەکان ئەوە پەنا دەبەنە بەر سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.
وتیشی، نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەری کەرخ بڵاوبوەتەوە و زۆرترین توشبوانیش کەوتونەتە هەردوو پارێزگای کەربەلا و نەجەف، بەڵام رەتیکردەوە ٥٠٠ منداڵ تووشی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووبێت و ئاشکراشی کرد هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی منداڵی توشبوو بەکۆڕۆنا تۆمارنەکراوە.
لەبارەی چۆنێتی دابەشکردنی ڤاکسینەکەش تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا ڤاکسینەکە لە کەسانی بەتەمەن دەدرێت و هەر کەسێکیش ڤاکیسنەکە وەردەگرێت باجێکی پێدەدرێت، وتیشی، ڤاکسینەکە کەسانی سەروی تەمەن ١٦ ساڵ دەگرێتەوە.