بابەتەکان

الأربعاء، 10 فبراير 2021

عێراق:يانەی گازی باكوور ئامادەكاری بۆ پاڵەوانيیەتيیەكانی عيراق دەكات


 ئاگانیوز

سەرۆك و دەستەی کارگێڕی  يانەی گازی باكوور كۆبوونەوەی ئاسايی خۆی  ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی كێشە گرفتەکانی يانەکە.

وريا جەلال سەرۆكی يانەی گازی باكوور لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاگانيوزی ڕاگەياند، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی دەستەی كارگێری يانەی گازی باكوورمان  كرد وتیشی:" لەکۆبوونەوەکەد، زۆر بەووردی تيشكمان خستەسەر ئەو خاڵە لاوازانەی، كە يانەكەمان هەیەتی چۆن بتوانین چارەسەری بکەین ، بۆ ئەوەی پێش دەستی خولەکان خۆمان ئامادەبکەین و سەركەوتنی گەورە تۆمار بكەين و یانەکە بەرەو پێش ببەین".

ئاماژی بەوەشداوە، كە کۆبوونەوەی  ئاسايی دەستەی كارگێڕی يانەكەمان بەشێوەیەکی فەڕمی ئەنجام دا، ئامادەكارييەكانی تيپەكەیان لە پاڵەوانییەتی و خولەكانی عێراق گفتوگۆی لەسەر كرا .