بابەتەکان

الاثنين، 8 فبراير 2021

یۆنان:بەفەڕمی ناسنامەی ئەو گەنجە ئاشکراکرا، کە 15ـی کانوونی دووەم لەدوورگەیەکی ئەو وڵاتە بەمردوویی دۆزرابووەوە

 



ئاگانیوز
شەوی ڕابردوو ماڵپەڕی پشتی نیوز بەفەڕمی ناسنامەی گەنجەکەی یۆنانی بڵاوکردەوە، کە 15ـی کانوونی یەکەم بەمردوویی لەناوچەیەکی وڵاتی یۆنان دۆزرابووەوە.

گەنجەکە ناوی محمد ئەحمەدە و تەمەنی 21ساڵە و دانیشتوویەکی بەنەتەوە کوردی گەڕەکی کوردستانە لە شاری کەرکوک و بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوزیش وابڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەرمەکەی بگاتەوە شاری کەرکوک و لەلایەن خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانییەوە بەخاک بسپێردرێت.