بابەتەکان

الأربعاء، 27 يناير 2021

*پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)*


بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم . هیوادارم ئەم جەژنە ، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان  .

خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبوڵ بکات و ھیوادارم ڕۆژانی جەژن لە شادی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. 


مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان