بابەتەکان

الأحد، 24 يناير 2021

ڕۆناڵدۆ کاتژمێرێکی کۆمپانیای جاکوپی لەدەستکردووە،


 

لەپاڵ لایەنە وەرزشییەکە میدیا جیهانییەکان گرنگی بە لایەنیتری کەسایەتییە دیارەکان دەدەن، لەوانەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە ئارەزووییەکی زۆری بۆ بەکارهێنان و کۆکردنەوەی خشڵی گرانبەها هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ئەستێرەی یۆڤانتۆس و هاوڕێ کچەکەی جۆرجینا ڕۆدریگیز ئەو خشڵانەی هەیانە نرخەکەی زیاتر دەبێت لە ٣.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لەنێوان ئەو خشڵانەدا کە ڕۆناڵدۆ هەیەتی کاتژمێری فرانک مۆلەرە کە بە ٤٢٤ پارچە ئەڵماسی سپی ڕازێنراوەتەوە، نرخەکەی ١٦٤ هەزار دۆلار دەبێت، لە ساڵی ٢٠١٨دا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدەستی کردبوو.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ڕۆناڵدۆ کاتژمێرێکی کۆمپانیای جاکوپی لەدەستکردووە، کە نرخەکەی ١٣ هەزار دۆلار دەبێت و بە ١٥ پارچە ئەڵماس ڕازێنراوەتەوە.

ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتی گڵۆپ سوکەر کاتژمێرێکی جۆری "رۆلێکس جی ئێم تی ماستەر ئایس" لەدەستدا بووە و نرخەکەی ٥٢ هەزار دۆلار بووە.

لەهەمان کاتدا کرستیانۆ جگە لە کاتژمێری گرانبەها لە بۆنە جیاوازەکاندا ئەنسگوتیلەی لە ئەڵماس دروستکراو لەپەنجە دەکات کە نرخەکەی بە هەزاران دۆلار دەخەمڵێنرێت.

جگە لەو خشڵانەی کە بە خۆیەوە کردووە چەندین خەڵاتی گرانبەهای پێشکەش بە جۆرجینای خۆشەویستی کردووە، لە نێویاندا ئەنگوستیلەیەکی پێشکەشکردووە کە نرخەکەی ٨٤١ هەزار دۆلار بووە و بە ئەڵماس و یاقوت ڕازێنراوەتەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا جۆرجینا لەلایەن کرستیانۆوە کاتژمێری جۆری "پاتیک فیلیپ توێنتی ٤"ی بەدەستگەیشتووە، کە نرخەکەی ٤٥ هەزار دۆلار دەبێت و لە ئاڵتونی عەیارە ١٨ دروستکراوە و چواردەورەکەی بە ئەڵماس ڕازێنراوەتەوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا جۆرجینا کاتژمێرێکی تر لە دەستدەکات کە سێ بازن بە چواردەوریدا دروستکراوە بە ئەڵماس ڕازێنراوەتەوە و نرخەکەی ٣٤ هەزار دۆلار دەبێت