خوشک و برایانی کاکەیی
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم، هیوادارم ئەم بۆنە تایبەتە وەک هەمیشە لە کەشێکی خۆش و ئارامدا بەسەرببەن و ببێتە مایەی ئارامی و زیاتر قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.
خوشک و برایانی کاکەیی پێکھاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلەکەمانن، رۆڵی ئێوە لە مێژووی قوربانیدان و خەباتی گەلەکەماندا لەبیرناکەین و ھەمیشە بەڕێزەوە لە پێگە و تایبەتمەندی ئایینەکەتان دەڕوانین.
لەم بۆنەیەدا وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە پاراستنی ئەو پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنە دەکەینەوە کە هەرێمەکەمانی پێدەناسرێتەوە، ئەرکی لەپێشینەشمان پاراستنی مافە ئایینی و نەتەوەییەکانتان دەبێت.
جەژنتان پیرۆز و هەر لە کامەرانیدابن.