ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردهوه لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا .
لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان لە ( بان ڕاسای) نزیک کامپی ئاوارەکان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (bmw) کەبەئاراستەی کەلار هاتووە دووکەس گیانیان لەدەست دا کە لەدایک بوی ساڵی ( 1996 و 1997 ) بوون .
تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە چۆنێتی ڕوودانی ڕوداوەکە دەست پێکردوە .