ئێوارەی ئەمڕۆ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک نووسەر و ڕۆشنبیر، لەناوەندی ڕۆشنبیری دیالۆگ سیمینارێک بۆ مەسعود عەبدولخالق نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی ڕۆڵی ڕۆشنبیری لەکۆمەڵگا لەلایەن گروپی شار بەهاوکاری ئۆفیسی کەرکوکی دەزگای ستاندەر ڕێکخرابوو تیایدا باس لەگرنگی ڕۆڵی ڕۆشنبیری کرا لەکۆمەڵگای کوردی بەگشتی و کۆمەڵگای کەرکوک بەتایبەتی تر.
ئەم سیمینارەکە لەچوارچێوەی کۆڕسێکی پێگەیاندنی فکرییە، کەماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن گروپی شارەوە بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.