ئاژانسی ئاگا نیوز
پۆلیسەوە دەستگیرکران، کە ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر به به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن دەستکەوت، لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و ڕۆژی شەممە 2021/1/23، مه‌فره‌زه‌كانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار سەرجەم تۆمەتبارەکانیان لەماڵێكدا دەستگیرکرد، کە سێ کوڕ و کچێك بوون و مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێنابوو.
ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمەتبارەکان ناویان (چ، غ، ع) له‌دایكبوی 2000، (م، ا، ا) له‌دایكبووی 2000، (ا، ف، ع) له‌دایكبووی 2000 و (ف، ا، ع) له‌دایكبووی 2004ـە و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکاندا گیراوە.
ئەوەشخڕاوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبارانی ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی (14)ـی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌رەكان بەندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.