ئاژانسی ئاگا نیوز
له خولی پله یه‌كی ئه‌ڵمانیا بایرن
میونشن خۆشترین هه‌فته‌ی به‌ڕێكرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی كه‌وتن و ئه‌وانیش بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان تۆمار كرد.
بایرن میونشن له گه‌ڕی 18ی بۆندسلیگا، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 4-0 گۆڵ له یانه‌ی شاڵكێی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی بایرن میونشن، تۆماس موله‌ر 2 گۆڵ، لێڤاندۆڤسكی و ئالابا تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه بایرن میونشن، به هۆی شكستی هه‌ریه‌كه له لایپزیگ و دۆرتموند و یه‌كسانبوونی لیڤه‌ركوزن، سوودێكی باشی وه‌رگرت و ئێسته جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ نزیكترین ركابه‌ری، كه لایپزیگه، 7 خاڵه.
له یارییه‌كی تریشدا یانه‌ی هۆفێنهایم به 3-0 گۆڵ له كۆڵنی برده‌وه.
كراماریچ دوو گۆڵی به په‌ناڵتی كرد و گۆڵێكیش بۆمگارتنه‌ر تۆماری كرد.