ئاگانیوز
دوای ماوەیەکی کەم لەکاراکردنی وێبسایتی فەڕمی ئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز، دەستەی ڕادیۆ و کەناڵەکانی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی ڕێگەپێدانی کارکردنی بەئاگانیوز بەخشی.
ڕێگەپێدانەکە لەڕێی نوسراوێکی فەڕمی بەژمارە (٣٤) لەبەرواری ٣٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەرچووە و بەم جۆرە ئاگانیوز وەکو ئاژانسێکی فەڕمی دانی پێداندراوە.
ئاگانیوز یەکەمین ئاژانسی هەواڵی کوردییە لەشاری کەرکوک، کەماوەی دوو مانگە دەستی بەکارەکانی کردووە و لەلایەن ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی کارامەوە بەشێوەی بێلایەنانە کار لەسەر چەسپاندنی بەهاکانی ڕۆژنامەوانی دەکات لەشاری کەرکوک و وابڕیارە لەداهاتوویەکی نزیکیش دا هەردوو بەشی عەرەبی و ئینگلیزی لەوێبسایتی فەڕمی ئاگانیوز کارا بکرێت.
ئـ،و