به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکوک فه‌ریق ڕوکن سه‌عد حه‌ربیه ڕایگه‌یاند " هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له شاره‌که ڕووینه‌داوه، ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌نزیخانه ئه‌هلیه‌که به‌شۆرتی کاره‌با بووه.
سه‌عد حه‌ربیه " که‌رکوکیان دڵنیا ده‌کاته‌وه که هێزه‌کانیان به‌رده‌وام له ئه‌رکدان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی شاره‌که و هێزه‌کانیش به زانیاری و هاوکاری هاووڵاتیان به‌ردوامن له تێک‌شکاندن تیرۆریستان.
جێگای باسه ئه‌م لێدوانه‌ی حه‌ربیه دوای ئه‌وه دێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کێک له به‌نزیخانه‌کان به شۆرتی کاره‌با عه‌مباره‌که‌ی ته‌قیوه و هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌که‌وته‌وه.