بابەتەکان

الجمعة، 29 يناير 2021

عێراق قەدەغە دەخاتە سەر بەخشی ئەزمونی خزمەتگوزاری 4G ئاسیا سێڵ










دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی فیدڕاڵی عیراق دەڵێت: بڕیارمانداوە قەدەغە بخەینە سەر بەخشی خزمەتگوزاری 4G لە لایەن ئاسیا سێڵەوە ، تا ئەو کاتەی کۆمپانیای ناوبراو سەرجەم  قەرزەکانی دەدادەتەوە .


لە بەیاننامەیەکدا ، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی فیدڕاڵی عیراق، کۆمپانیای ئاسیا سێڵی تۆمەتبارکردوە بەوەی ڕەزامەندی یاسایی وەرنەگرتووە وگوێی نەداوە بە مافەکانی فریكوێنسی بەخشکردن ، ڕاگەیاندنێکی ئاراستەی بەژداربوانی کردووە ،بەوەی دەستدەکات بە پەخشی ئەزمونی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G لە عێراق ، کە ئەمەش پێچەوانەی بریارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجومەنی ئەمیندارێتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانە لە عێراق.


بەیاننامەکەی ئەوەشی خستۆتە ڕوو تاوەکو کۆمپانیای ناوبراو سەرجەم ئەو پاپەندبونانەی دادگا بەسەریدا سەپاندو جێبەجێ نەکات وبە تایبەت لە دانەوەی قەرزەکانی سەری ،ڕێگەی پێنادرێت دەستبکات بە بەخشی ئەزمونی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمی 4G.