بابەتەکان

السبت، 30 يناير 2021

كەسێك بە تۆمەتی دزینی (11 هەزار و 500 دۆلار) دەستگیر كرا

 


بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵاتی پارێزگای هه‌ولێر ، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ.ح.خ) تەمەن 32 ساڵ، دەستگیر كرد، كە لە بەردەم هۆتێلێك لە شەقامی 60 مەتری، لەناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا بڕی (11 هەزار و 500 دۆلار)ی دزیبوو.

تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە بە جیا پێنج تاوانی دزیكردنی لە هەمان شوێن ئەنجام داوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا. هەروەها لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر كۆی پارە دزراوەكەدا گیرا و رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە.