بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
لە کاتێکدا بە خۆشی و شادییەوە پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەین، پیرۆزبایی لە گەلی کوردو کوردستان دەکەین لە هەموو شوێنێک بە تایبەتی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و، بەبۆنەی هاتنی ئەم مانگە پیرۆزەوە، کە مانگی خێر و بەرەکەتە، مانگی ڕەحمەت و لێبوردنە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و هێزی پێشمەرگەی قارەمان و ھەڤاڵانمان دەکەین. داواکارین لە پەروەردگاری مەزن کارە باشەکانی هەموو لایەک قبووڵ بکات، و ئەم بۆنە پیرۆزە بە شکۆ و باڵادەستی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاترەوە بۆ گەلەکەمان بگەڕێتەوە.
ئەوە ڕەمەزان دووبارە گەڕایەوە بە وانە و بەخششە گەورەکانیەوە کە پاڵنەری ئەنجامدانی عيبادەت و کردەوەی چاک و خۆڕاگرییە لە سەر پرنسیپەکان و، هاندەری بەها و واتا و ئامانجە بەرزەکانە لە دڵ ومێشکماندا . بە ڕێبازی بە چاکە و ڕاستی و بنیاتنان داڕێژراوی ڕێبازی تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و دادپەروەریی دوور لە پەرتەوازەیی و توندوتیژی و، هاندەری گفتوگۆی یەکخەرى دڵسۆزەکانی گەلەکەمان نەک پەرتکەر.
لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گەل و خاکی کوردستان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و ئارامی بە گەلەکەمان و گەلانی جیهانی ئیسلامی و هەموو جیهاندا ببەخشێت.
سەری ڕێزو نەوازش بۆ ڕۆحی سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانی و برای هەمیشە لەیاد کاک ئیدریس بارزانی دادەنەوێنین.
دەستی نزای دڵسۆزانەمان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و شەهیدانی ئەنفال و خێزانە بەڕێزەکانیان بەرز دەکەینەوە.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان
22ی ئاداری 2023
بيان مكتب تنظيم محافظة كركوك - گرميان بمناسبة حلول شهر رمضان الكريم
بسم الله الرحمن الرحيم
ونحن نستقبل شهر رمضان المبارك بالبشر والسرور، نهنىء الشعب الكوردي وكوردستان في كل مكان وبالاخص في كركوك والمناطق الكوردستانية خارج ادارة اقليم كوردستان بحلول الشهر الفضيل، شهر الخير والبركة، شهر الرحمة والمغفرة...
كما ونتقدم بازكى التهاني والتبريكات الى الرئيس مسعود البارزاني والى قوات البيشمرگة البطلة ورفاقنا في الحزب الديمقراطي الكوردستاني ... سائلين المولى عز وجل ان يتقبّل من الجميع صالح الأعمال، وأن يعيد هذه المناسبة الكريمة على شعبنا بالعزة والتمكين، وبالمزيد من التقدم والازدهار...
هاهو رمضان يطل علينا مجدداً بدروسه وفضائله العظيمة التي تشحذ الهمم للقيام بالطاعات وبذل الخيرات والثبات على المبادىء ... باعثاً في نفوسنا القيم والمعاني السامية والأهداف النبيلة...حيث يتمثل ذلك في مسارٍ موسومٍ بالخير والصلاح والبناء، وبمنهاج النضال من اجل نيل الحقوق المشروعة لشعبنا وتحقيق العدالة بعيداً عن الفرقة والعنف، وبحوارٍ يجمع المخلصين من ابناء شعبنا...
وهكذا وفي هذه الايام المباركة، نبتهل الى البارىء عز وجل ان يحفظ كوردستان وان ينعم على شعبنا وشعوب العالم الاسلامي والعالم اجمع بالامن والامان... وننحني إجلالاً واكبارا لروح الزعيم الخالد مصطفى البارزاني ولروح الاخ الخالد الذكر أدريس البارزاني...رافعين اكفنا بخالص الدعاء لارواح شهداء الكورد وكوردستان الطاهرة وشهداء الانفال وعوائلهم الاكارم...
الدكتور كمال كركوكي
مسؤول مكتب تنظيم محافظة كركوك - گرميان
٢٣-٣-٢٠٢٣