موقتەدا سەدر داوایەکی بەپەلەی هەیە و باسی یەکەم ڕۆژی نەورۆز دەکات.
ئەمڕۆ سێشەم 28ی شوباتی 2023، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین تویتدا داواكارییەك ئاراستەی گشت پێكهاتەكانی عێراق و هاووڵاتییان دەكات لەوەی كە عێراق لە بەبیابانبوون بپارێزن.
لە تویتەكەی سەدردا هاتووە، ئێستە كاتی ئەوەیە هەموومان پێكەوە عێراق لە بیابانبوون بپارێزین.
زیاتر هاتووە كە لە21ی ئادارەوە "هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی نەورۆز"، با هەموومان دار بچێنین و رووبەرووی پیسبوونی ژیینگە و بەبیابانبوونی عێراق بینەوە.
ئاگانیوز