ئاگانیوز
کەمێک پێش ئێستا بۆجارێکی تر قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق سەپێندرایەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێک، کەدەستی ئاگانیوز کەوتووە، لێژنەی باڵای تەندرووستی و سەلامەتی عێراق بۆجارێکی تر قەدەغەی هاتووچۆی لەسەرتاسەری عێراق سەپاندەوە.
بڕیارەکەی لێژنەی باڵای تەندرووستی سەلامەتی عێراق لەکاتژمێر ٨:٠٠ـی ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و کاتی قتدەغەکردنەکەش تەنها بەشەوان جێبەجێ دەکرێت لەکاتژمێر ٨:٠٠ـی شەوەوە بۆکاتژمێر ٥:٠٠ـی بەیانی دەبێت.
ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دوای ٦مانگ لەسەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بەشێوەیەکی فەڕمی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق هەڵبگرێت و ژیان ئاسایی بکاتەوە.