ئاگانیوز
سەبارەت بەمەیش شاندێکی نوێنەرایەتی کەرکوکی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان به سهرۆکایهتی نەوزاد قادر چوونە بە غداد چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام لداوە بۆ چارە سەر کردنی کێشەی بەشێک لە یانە وەرزشیهکان کە لە پاش ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆەرەوە ڕوو بە ڕوویانبوونەتەوە بێ بەش بۆن لە بەژداری کردنی چەندین چالاکی وەرزشی پالاوانیەتی .
نەوزاد قادر لە لێدوانێکی تایبەتی بە ئاژانسی ئاگانیوز ڕایگهیاند " لەدرێژهی سەردانەکانمان بۆ شاری بەغدا چاوم کەوت بە نازەنین خان وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون (شارەوانی)و ھەروەھا بەڕێز کاپتن عەدنان درجال وەزیری وەرش و لاوان ـی عێراق وەھەروەھا بەرێز ئەیاد بنیان سەرۆکی دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و بەرێز ئەحمەد موسەوی بەڕێوبەری گشتی یانە وەرزشییەکانی عێراق و بەرێز وەسفی کەنانی جێگری بەڕێوبەری گشتی یانە وەرزشییەکانی عێراق ، مەبەستی سەردانەکەمان بۆ شاری بەغدا زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەشێکی یانە وەرزشییەکانی کەرکووك بوو