دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ساتنیوز که کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نووسی شاری که‌رکوک به‌ڕێوه‌ی ده‌برد له کار کردن وه‌ستا بڕیاره له به‌یانی یه‌کشه‌مه‌وه ده‌ست به‌کار بکه‌نه‌وه که ئه‌مه ده‌قی ڕوونیکرده‌وه‌ی ستافی ساتنیوزه له تۆڕی کۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبووک.
بە خوێنەرانی خۆشەویست و میدیاکاران رادەگەیەنین؛ کە لە سبەی یەکشەممە ٢٠٢١/١/٣١، ساتنیوز دەکەوێتەوە کار و ئەمجارە لە رێگەی وێب سایتی (satnews.co) بەردەوام دەبین.
وەك لە سەرەتای کارکردنمان رامانگەیاند؛ ئامانجی سەرەکی (سات نیوز) بریتیە لە گواستنەوەی ڕووداو وپێشهاتەکان وەك خۆی بۆ خوێنەر، بەبێ بوونی هیچ داتاشینێك بۆ ئامانجی سیاسی و حیزبی و کەسی... چونکە ساتنیوز پڕۆژەیەکی خۆبەخشی قازانج نەویستی دوور لە ئامانجی حیزبی و سیاسیە، کە لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی گەنجەوە بەڕێوەدەبردرێت.