ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " هێزه عێراقیه‌کان بۆ ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی داعش له سنوره‌کانی شارۆچکه‌ی داقوق له باشووری که‌رکوک ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌یان کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌که گووتی " له ئاسمانه‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کان پاڵپشتی هێزه‌کان ده‌که‌ن له‌زه‌مینی و چه‌ند جارێک فڕۆکه بۆردومانی چه‌کدارانی داعشی کردووه تا ئێستا.
سه‌رچاوه‌که ڕایگه‌یاند " هه‌ڵمه‌ته به‌دیاری کراوی له ناوچه‌ی وادی شایه له باشووری شارۆچکه‌ی داقوق.
جێگای باسه تیرۆریستانی داعش ماوه‌یه‌که به به‌رده‌وامی له‌و سنوره ده‌ستیان به‌جموجۆڵ و چالاکی کردووه.