بابەتەکان

الأربعاء، 27 يناير 2021

لیژنەی باڵای ئەمنی كەركوك كوژرانی شێخ جمال خەلیل ئیبراھیم ڕووداوێكی جینائیە و بە بیانووی كێشەی كۆمەڵایەتی




لیژمەی باڵای ئەمنی كەركوك دووپاتی دەكاتەوە كە رووداوی كوشتنی شێخ جەمال خەلیل شێخی ھۆزی "ال شاوش العنزی" ڕووداوێكی جینائیە و بە ھۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە بووە لە ناوچەی تركەلان سەر بە ناحیەی یایچی 

لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند " لەكاتێكدا كە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و ھۆزەكەی دەكەین ڕای دەگەیەنن كە شێخ جەمال دوێنێ شەو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاپ تۆیۆتا لە شەقامی مەتار لەلایەن كەسانی ناسراوەوە دەست ڕێژی گولەی لێ دەكرێت وەك ڕاستەوخۆ دوای رووداوەكە لە نەخۆشخانە پێش مردنی خۆی باسی كردووە و ھەر راستەخۆ كاری پێویست ئەنجامدراوە لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك و بنكەی پۆلیسی تسن (تسعین) شەش كەس لە نزیكەكانی دەستگیر دەكرێن لە ناویان ئەوكەسەی پێش مردنی ناوی ھێناوە بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە لە لایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی كەركوك و بنكەی پۆلیس بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دادپەروەری و تۆمەتباران ئاراستەی دادگا كران و ھەروەھا لیژنەی باڵا داوا لە ڕاگەیاندنەكان دەكات ھاوكاری دەزگا ئەمنیەكان بن كە بەردەوام لە خەمی ئاسایش و ئەمنیەتی كەركوك و خەڵكەكەیدان