پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ شەو مامۆستایەک لە گەڕەکی حوزەیران بەناوی (ج,ه) تەمەن ٤٥ ساڵ کوژرا هێزەکانمان توانیان لەماوەی 3 سەعاتدا بکوژی مامۆستاکەی کەرکوک دەستگیر بکەن کە دەرکەوت براکەی کوشتوێتی و کێشەی خێزانیان هەبووە.
ئەمە دوای کۆکردنەوەی کامێرای چاودێری گەڕەکەکەو قسەی شایەتحاڵەکانی نزیک روداوەکە، توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت کە برای کوژراوەکەیە.
پۆلیسی کەرکوک: تاوانەکە هیچ پەیوەندیەکی بە تیرۆرەوە نییە و کێشەی خێزانی بووە.