راگەیەندکار و ئەکتەری سوری مەروە راتب رایگەیاندووە، لە دوای گەیشتنی بە کوەیت و مانەوەی لە وڵاتەدا بە ملیۆنان داواکاری هاتووە، ئەگەری هەیە بەمنزیکانە هاوسەرگیریی لەگەڵ دەوڵەمەندترین کوری کوەیتیدا بکات.
مەروە لە سناپچاتەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و باس لە دڵخۆشی خۆی دەکات لە کوەیت، لەهەمان کاتدا ئاشکرایدەکات کە توشی شۆک بووە بەو هەموو داواکارەی لەو وڵاتەدا هەیەتی، هەروەک خۆی دەڵێت "بە ملیۆنان داواکارم هاتووە و بە گوڵ دایانپۆشیوم".
ئەو خانمە وتوویەتی "دواین شت لە کوەیت بێمەوە هاوسەرگیریکردنمە لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەندی کوەیتی، چونکە کورانی کوەیت راستگۆ و بەوەفان".
مەروە سەرسامی خۆی بە کورانی کوەیت نەشاردووەتەوە و وتوویەتی "ڕێز لە خانمان دەگرن و گاڵتە و یارییان پێناکەن، هەر بۆیە ئارەزووی شوکردن بە کوڕێکی دەوڵەمەندی کوەیتی دەکەم".