بابەتەکان

الاثنين، 29 نوفمبر 2021

ماتۆڕ لە یەکێک لە ناوچەکانی کوردستان قەدەغە کرا

ئاگانیوز



ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کفری ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی قەزای کفری دەکاتەوە جوڵەی ماتۆڕ قەدەغەیە تاکو کاتژمێر ٨ بەیانی 

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئەوەیان ڕوونکردوەتە : لەبەر ئەمنیەت و ئاسایشی سنورەکە؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت .

جێگەی باسە چەند شەوێکە چەکدارانی داعش لەو سنورە هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن و ماتۆڕسکیل بەکاردەهێنن بۆ دەربازبوونیان.