بابەتەکان

السبت، 8 مايو 2021

کەرکوک: چوار کادری باڵای یەکێتی لە کەرکوک جیابوونەوە


ئاگانیوز
لەدوای ئەوەی یەکێتی ئامادەنەبوو بەشێک لە پەڕلەمانتارانی ئەم خولەی پەڕلەمانی عێراق بۆخولی داهاتوو کاندید بکاتەوە، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە و بەشێک لەکادرانی حزبەکە جیابوونەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی، کە لەلایەن سەرچاوەیەکەوە بۆئاگانیوز نێردراوە، ھەریەکە لە دیلان غفور پەرلەمانتاری ئێستای یەکێتی و سالم مەجید بەرێوبەری ئەوقاف لەسەر پشکی یەکێتی و خەبات ئەسعەد راوێژکاری پارێزگار لەسەر پشکی یەکێتی و عەباسە رەش بەرێوەبەری پێشووتری جەوازات، کاندید بکات بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریانداوە وەک سەربەخۆ خۆیان کاندید بکەن و ئەوەش نیگەرانی کاندیدە فەڕمییەکانی یەکێتی لێکەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە زیان بەدەنگەکانی حزبەکەیان بگات لەشارەکە.

وابڕیارە هەڵبژاردنی پێشووەختەی عێراق لە١٠ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت و لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە دەرگای خۆپاڵاوتن بەڕووی کاندیدان داخراوە و هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی کاندید بکات.