بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە كەركوك شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزان رووی دا و بەو هۆیەوە شه‌ش كەس بریندار بوون.
عەمید كاوە غه‌ریب ، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕاگه‌یاند ئەمڕۆ هەینی 14ی 5ی 2021، "درەنگانی شەوی رابڕدوو لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركووك، لە نێوان دوو خێزندا شەڕ رووی دا و چەكیش بەكارهێنرا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا شه‌ش كەس بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
بەرێوەبەی پۆلیسی كەركووك راشیگەیاند: "لە ئێستەدا پۆلیس كۆتایی بە شه‌ڕه‌كه هێناوە و چاودێریی ئەو دوو خێزانە دەكات، كە بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە چەكیان بەرامبەر بە یەك بەكار هێناوە."