ئاگانیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە مانگی ڕابردوودا، بە بەهای نزیكەی ٥ ملیار و ٨٠٠ هەزار دۆلار، نەوتیان فرۆشتوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق، بەیاننامەیەكی لەبارەی هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی بۆ مانگی ئازاری ڕابردوو، بڵاو كردەوە.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق: لەو مانگەدا، ٩١ ملیۆن و ٣١١ هەزار و ٩٢٩ بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژەی بەوەیش كردوە: تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت (٦٣.٣٢٩) دۆلار بوە و كۆی داهاتیش ٥ ملیار و ٧٨٢ ملیۆن و ٧١١ هەزار دولار بوە.
هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوت، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٨ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ١٨٤ بەرمیل و لە كێڵگەی كەركوكیش لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە، ٣ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٧٤٥ بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە.