بابەتەکان

الاثنين، 5 أبريل 2021

کەرکوک: پارتی ڕاکان جبووری بەدەستکاری کردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک تۆمەتبار دەکات

ئاگانیوز
بەرپرسێکی پارتی لەکەرکوک باس لەوەدەکات، کە ڕاکان جبووری دەیەوێ دەستکاریی پۆستەکانی نێو ئەنجومەنی کەرکووک بکات.

د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک  ڕاگەیاند: "ئێمە دژی دەستوەردان و گۆڕانکاریی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکین، چونکە دابەشکردنی ئەو پۆستانەی نێو ئەنجومەنەکە بۆ بەرژەوەندیی پێکهاتەیەکی دیاریکراوە."

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "لیستی برایەتی 26 کۆرسی و تورکمان 9 کۆرسی و عەرەب 6 کۆرسیی هەیە، بەڵام پارێزگاری بەزۆرسەپێندراوی کەرکووک هاتووە بۆ هەر پێکهاتەیەک 32٪ی داناوە، ئەوەش پێچەوانەی پشکی هەر لیستێکە."

د. محەمەد خورشید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕاستە ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەکار خراوە، بەڵام ئەو پۆستانەی نێو ئەنجومەن لە داهاتوودا کاریان پێ دەکرێت، بەتایبەتی ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان."

لەدوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە پارتی نەگەڕاوەتەوە کەرکوک باس لەوەشدەکات تاوەکو دەسەڵاتی سەربازی لەکەرکوک لانەدرێت و پارێزگاری شەرعی بۆکەرکوک دانەندرێت ئەوان ناگەڕێنەوە بۆکەرکوک.