ئاگانیوز
هەرچەندە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراوەوە دوو چالە نەوت کرانە ئامانج لەسنوری کێلکەی نەوتی بای حەسەن، بەڵام هیچ زیانیکی نەبوو بۆ بیرە نەوتیەکان ئەمەیش وایکرد هیچ کاریگەری نەبێت لە بەرهەم هێنان و هەرناردە کردنی نەوتی کەرکووک هەناردە کردنی ، نەوت نەوەستێت.
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له پارێزگای كه‌ركووك ته‌نیا له مانگی ئادار بۆ 220 ملیۆن دۆلار زیادی كردووه، ئه‌مه جگه له داهاته ناوخۆییه‌كانی شاره‌كه، به‌ڵام پارێزگاكه به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت، تا ئێسته دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاتی شاره‌كه به ئاشكرا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا نه‌خراوه‌ته ڕوو.
سەرچاوەیەکی تایبەت و ئه‌ندازیاریێکی نه‌وت ڕاگه‌یاند، "هه‌نارده‌ی نه‌وتی پارێزگای كه‌ركووك بۆ مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل كه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا".
ڕوونی كرده‌وه، نه‌وتی خاوی كه‌ركووك له مانگی ئاداردا هه‌ر به‌رمیلێكی به 56.35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، داهاته‌كه‌ی دوای وردبینی و پاره‌ی پترۆدۆلار و گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار بۆ دینار، زیاتر له 220 ملیۆن و 587 هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژه‌ی كرد، "ته‌نیا له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا داهاتی نه‌وت زیاتر بووه له 162 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌یری خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌یش بكه‌یت، له ساڵی 2017ه‌وه وێرانییه‌كی زۆر ڕووی لە شارەکە کردوە پێکهاتەکانی شارەکە و دانیشتوانەکەی بەهیچ شێوەیەک سوودیان لە پارە و فرۆشتن و بەرهەم هێنان و هەرنادەکردنی نەوت نەکردوە
، شاره‌كه هیچ سدووی لە نەوت کەرکووک نەبینیوە بۆ چارە سەرکردنی کێشەی كاره‌با و بێ ئاوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و خراپی كه‌رتی ته‌ندروستی و كێشه‌ی زبڵ و ناو گەڕەکەکان
شایانی باسه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه، ئه‌وانیش/ ئاڤانا، بای حه‌سه‌ن، قوبه‌ی بابا، جمبوور، خه‌بازه/ كه سه‌رجه‌میان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقیدان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، میلیشیاكان ده‌ستیان به‌و شاره گه‌یشت، ئێسته چه‌ندان كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه، به‌ڵام نایاسایین و كه‌س داهاته‌كه‌یان نازانێت.