بابەتەکان

السبت، 17 أبريل 2021

که‌رکوک " هێرش کرایه‌ سه‌ر ماڵی به‌رپرسی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان

 


ئاگانیوز

ژمارەیەك چەكدار لە گوندێكی سنووری كەركووك ھەڵیانكوتایە سەر بەرپرسێكی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئۆتۆمبێلەكەی و بڕێك پارەیان بردووە.


سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە گوندی سەقزلی ناوچەی شوان ژمارەیەک چەکدار کە سێ ئۆتۆمبێلیان پێبووە، بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی نەوزاد قادر سەرۆکی لقی کەرکوکی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، بە زەبری چەک ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری پیک ئاپ دەبڵ، لەگەڵ سێ هەزار دۆلاری ئەمەریکی و بڕێکی دیکەی پارە لەگەڵ مۆبایلی خۆی و براکانی کە لەگەڵیدابوونە، دەدزن و دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار رۆیشتوون، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".