ئا
گانیوز
له ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٥ قوتابی له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له تاقیکردنه‌وه‌کان بوونه قوربانی له باشووری که‌رکوک
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " له سه‌ر ڕێگای شاره‌دێی ڕه‌شاد که‌رکوک له ئه‌نجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل ٥ که‌س بوونه قوربانی.
گووتی " قوربانییه‌کان قوتابیان و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له تاقیکردنه‌وه‌کان تووشی ئه‌و ڕووداوه بوونه.
ئه‌وه‌یشی ئاشکرا کرد " ٢ له برینداره‌کان گیانیان له ده‌ستداوه تاکو گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی که‌رکوک.