ئاگانیوز
بەپێی ئامارێکی ناوەندی پێوانەیی کۆرۆنا لەجیهاندا لەماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە١٣٠ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکە ساڵی ڕابردوو لەڕۆژی ٢ـی نیساندا ڕێژەی تووش بوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتە ١ملیۆن و ٦هەزار و ٤١٥کەس و لەماوەی ٢٤کاتژمێریش دا تەنها ٢٦کەس تووشی ڤایرۆسەکەبوون، بەڵام پاش ساڵێک ئێستا ١٣٠ملیۆن و ٤٧١هەزار و ٨٣٥کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە و لەماوەی تەنها ٢٤کاتژمێردا نزیکەی ١٤٠٠کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، بەمەش لەماوەی یەک ساڵدا ١٣٠ملیۆن و ٣٧١هەزار و ١٩٤کەیسی نوێ تۆمارکراون.
هەر بەپێی ئامارەکەی ناوەندی پێوانەیی جیهانی کۆرۆنا لەڕێژەی مردن و چارەسەر کردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان زیادیان کردووە بەجۆرێک ژمارەی مردن لە ٥٢هەزار و ٥٩٧کەسەوە گەیشتووەتە ٢ملیۆن و ٨٤٥هەزار و ٦٤٣کەس و ژمارەی چارەسەریش لە٢١١هەزار و ٩٧٦کەسەوە بۆ ١٠١ملیۆن و ٢١٧هەزار و ٩١٨کەس لەجیهان دا زیادی کردووە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتاییەکانی ساڵی٢٠١٩سەری هەڵدا و ماوەی زیاتر لەساڵێکە بەرۆکی جیهانی گرتووە و لەو ماوەیەش دا چەند نەوەیەکی نوێی چالاکی لێ پەیدا بووە، کەبەشێیان بەهەڕەشە بۆسەر تەندرووستی کۆی مرۆڤایەتی لەجیهان دادەندرێت.