ئاگانیوز
پارتی پێکه‌وه‌ژیانی عێراق که له ٣١-٣-٢٠٢١ له شاری که‌رکوک خۆی ڕاگه‌یاند و یه‌که‌م کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی به‌ست که له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی عێراقی تێدایه به‌لاغێکی بڵاو کردووه و کۆپیه‌کی به‌لاغه‌که‌ی بۆ ئاگانیوز ناردووه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بانه‌وه
به‌لاغی كۆتای پارتی پێكه‌وه ژیانی عێراق..
هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست، جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی هه‌رێمی كوردستان و عێراق
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێ بێت.
به درووشمی ئێمه پێكه‌وه وڵات بنیاد ده‌نێینه‌وه كۆنگره‌ی پارتی پێكه‌وه‌ژیانی عێراق به‌سترا.
ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ی ئێمه كه لانكه‌ی شارستانیته‌كانی میزۆپۆتامیایه و ڕه‌گه‌كانی به ناخی زه‌ویدا ڕۆ چووه، به ئاوی دیجله و فورات ئاو دراوه، سه‌كۆی یاساكانی هه‌ر له سۆمه‌رییه‌وه تا ئه‌مڕۆی له سه‌ر بونیات نراوه له‌م زه‌مینه‌وه پارتی پێكه‌وه‌ژیانی عێراق به چه‌ندین بنه‌مای نیشتمانییه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت كه گرنگترینیان بریتییه له حكومی گه‌ل ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جۆره‌كانی حكوم كه بنیاد نراوه له سه‌ر به‌شداری كردنی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ته‌كه‌یدا له ڕێگه‌ی سیستمی ده‌نگدانی ئازاد و باوه‌ڕبوون به پێكه‌وه ژیان له‌م وڵاته پڕ خێر و سامانه‌دا وه‌ك خاك و گه‌ل.
پارێزگاری كردن له سه‌ر به‌خۆی و سه‌روه‌ری و كار كردن له سه‌ر بوونیادنانی هه‌ڵساندنه‌وه‌ی حكومه‌ت له هه‌موو بواره‌كانی خوێندن و ئابووری و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری بۆ به ده‌ست هێنانی هه‌موو خواسته‌كانی هاوڵاتیان، كار كردنی به‌رده‌وام بۆ جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر ناسنامه‌ی نیشتمانی و بونیات نانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ و پێویستی دامه‌زراندنی بونیاتنانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له نێوان هه‌موو هاوڵاتییه‌كانی گه‌لدا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لێره‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بوون تاكه پێوه‌رمانه.
پارتی پێكه‌وه ژیانی عێراق به درككردن به‌م به‌رپرسیارێتییانه بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕمێكی یاسای و سیاسی له خۆ بگرێت به‌رواری { 31 / 3 / 2021 } مان كرده بڕیاری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مان.
ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ینه گه‌لی عێراق پارتی پێكه‌وژیانی عێراق به به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می دامه‌زراندن وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی تۆمار ده‌كات.
كاتژمێر { .. ، 10 }ی به‌یانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مان ده‌ست پێ كرد به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له شاری كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی { 380} ئه‌ندامی كۆنگره له هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق.
سه‌ره‌تا وته‌ی به‌خێر هاتن له لایه‌ن خاتوو{ بێخاڵ محه‌مه‌د }، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مان خوێندرایه‌وه پاشان بڕگه‌كانی كۆنگره، كه پێكهاتبوون له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز دواتر ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ شه‌هیدانی نیشتمان و گوێ گرتن له مارشی نیشتمانی ده‌ستی پێكرد.
خاڵی { 1 }
خوێندنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب هه‌موو بڕگه‌كانی له لایه‌ن ئاماده‌كاری كۆنگره‌وه خوێندرایه‌وه و په‌یڕه‌وی ناوخۆ به بێ ده‌ستكاری كردن په‌سه‌ند كرا.
{ 2 }
ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كرا كه { 26 } هه‌ڤاڵ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران { 21 } ئه‌ندامیان به ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی و { 5 } ئه‌ندامیان به ئه‌ندامی یه‌ده‌ك هه‌ڵبژێردران.
{ 3 }
هه‌ڵبژاردن بۆ سكرتێری گشتی پارته‌كه‌مان كرا‌و هه‌ڤاڵ { ئه‌یوب محه‌مه‌د عه‌بدولڵا } ناسراو به { ئه‌یوب برا خاس } به ده‌نگی تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره بووه سكرتێری گشتی پارتی پێكه‌وه‌ژیانی عێراق بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده.
هه‌ر به پێی ده‌سته‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا په‌سه‌ندكرابوو دوو جێگر له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌یوب براخاسه‌وه دیاری كران، ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش ده‌نگیان پێ دان. ئه‌وانیش جێگری یه‌كه‌م به‌ڕێز { شێخ وه‌هاب شێخ سه‌لام } و دكتۆره { أروا عبدالله كاڤم} كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به به جێگری دووه‌م هه‌ڵبژێردران.
دواتر وتاری كۆتایی كۆنگره له لایه‌ن دكتۆر { عبد فیصل سهلانی } خوێندرایه‌وه و كۆتای به كۆنگره هات...
ناوی سكرتێری گشتی و دوو جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی پێكه‌وه‌ژیانی عێراق :
// ئه‌یوب محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا { ئه‌یوب برا خاس }........ سكرتێری گشتی
// عه‌بدول وه‌هاب سه‌لام أحمد .........جێگری یه‌كه‌م
//دكتۆره أروا عبدالله كاظم .......... جێگری دووه‌م
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی پێكه‌وژیانی عێراق:
1/ عه‌بدول وه‌هاب سه‌لام ئه‌حمد .
2/ عروبه حبیب طراد.
3/ نیاز عه‌لی غه‌ریب.
4/ قه‌یس عه‌بدولقادر محه‌مه‌د.
5/ سه‌ركه‌وت حمه امین شكره.
6/ عیماد مصطفی مجید لتیف.
7/ كۆچه‌ر اسماعیل یونس.
8/ أحمد محمد عزیز.
9/ دكتۆر عدی نوری محمد علی.
10/ پشتیوان مه‌حمود فه‌تاح.
11/ أحمد نعیم معواز.
12/ سوزان عبدالله رشید.
13/ له‌تیف محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا.
14/ كریم جیهاد بخیت.
15/ عبدالرحمان جاسم محمود.
16/ سعد ابراهیم ساڵح.
17/ دكتۆر به‌هزاد شه‌فیق خلف.
18/ دكتۆره أروا عبدالله كاظم.
19/ عه‌تا محه‌مه‌د نادر.
20/ دكتۆر ڤیا‌و فرج ڤه‌ر.
21/ مامۆستا نعمان صابر محمود.
22/ دڵسۆز شه‌فیق خلف.
23/ أستاز أحمد ساڵح زیدان.
24/ دلێر ئه‌حمه‌د مسته‌فا.
25/ فیصل عبداللطیف .
26/ دكتۆر عبدالهادی صالح المۆنث.
له كۆتایدا به ناوی سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پارتی پێكه‌وه ژیانی عێراق، به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌زموونێكی حیزبی و شایسته له ناو هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی عێراقدا په‌یڕه‌و بكه‌ین، له پێناو هێنانه دی ماف و دادپه‌روه‌ری له هه‌موو عێراقدا.