ئاگانیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دووبۆری نه‌وت له شڕناخه ته‌قیه‌وه و پاشان کۆنتڕۆڵ کرا
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " دوو بۆری نه‌وتی سه‌ر به بیره نه‌وتییه‌کانی بای حه‌سه‌ن له ناوچه‌ی شڕناخه کاتژمێر ٣ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قێنراوه له ڕێگای دوو بۆمبی چێنراو به‌بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵی ئاگره‌که کرا.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه ڕایگه‌یاند " ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌کان به‌هۆی کۆنی بۆرییه‌کانه‌وه بووه و پاشان خۆی کوژاوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئاگانیوز بۆرییه‌کانی ١٥٤ و ١٥٩ تووشی ته‌قینه‌وه بوونه و له ئێستادا به‌ته‌واوی کۆنتڕۆڵ کراوه.