بابەتەکان

الأحد، 7 مارس 2021

لیژنەی یاسایی و محەمەد حەلبووسی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی تاوتوێدەکەن


 ئاگانیوز 

بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، لەگەڵ لیژنەی یاسایی، سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ٦ بڕگەی لە پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی دەنگی لەسەر نەدراوە کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا ٤ بڕگەی پرۆژە یاساکە، رێککەوتنی لەسەر کرا و  ٢ برگەشی بۆ سبەینێ دانرا کە رێککەوتنی لەبارەوە بکرێت.


یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی، کە لایەنە سیاسیەکان ناکۆکیان هەبوو لەسەر نەتوانرا ٦ برگەیان دەنگی لەسەربدرێت.

هەروەک لە کۆبوونەوەکدا، پێشنیار و سرنج و تێبینەکانمان خستەروو کە  وەک کورد  دەبێت دادگاکە ئەندامی کوردی بەپێی شایستەی دەستوری و مافی کورد تێدابێت .


هەروەک لە دۆخی ئێستای عێراق، پەسەندکردنی یاساکە گرنگی زۆری هەیە چونکە بەھۆی نەبوونی دادگای فیدراڵیەوە ناتوانرێت، تانەی یاسایی بۆ ئەو دادگایە بنێردرێت. 

هەروەک ئەگەر یاسای دادگای فیدراڵی پەسەند نەکرێت، ئەوە ناتوانرێت پرۆسەکانی ھەڵبژاردن پەسەند بکرێت، ئەوەش دواجار دەبێتەکێشەیەکی دیکە بۆ عێراق.