ئاگانیوز
نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بوو کاتێک خەڵکی لەماڵەوە خۆیان کەرەنتین کردبوو یوسف و تیمەکەی بەئۆتۆمبێل لەنێو شەقامەکانی کەرکوک دەسوڕانەوە بۆ ڕوماڵکردنی ڕووداوەکانی یەکەم ڕۆژی قەەەغەی هاتووچۆ لەکهرکوک.
یوسف و وێنەگرەکەی و شۆفێرەکەی لەنێو بازگەیەکی کاتی هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتن دەبن کاتێک هەواڵی ئەوەیان پێدەدرێت، شۆفێرێک بەناوی نەوزاد هەوڵی خۆسوتاندن دەدات و یوسف و تیمەکەشی خێرا دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
بەپێی وتەی یوسف بۆکەناڵەکەی، ئەوکاتەی هەواڵەکەی پێدراوە خێرا هەورازی وێنەگری ئاگادارکردووەتەوە، کە وێنەی ڕووداوەکە تۆماربکات و بەپێی دیمەکانی ڕووداوەکەش بێت کاتێک شۆفێرەکە دەرگای ئۆتۆمبێلەکە لەسەر خۆی دادەخات، یوسف جارێکیتر رادەکات و دەرگاکەی لێدەکاتەوە و بەکوردی و عەرەبی و تروکمانی تکای لێدەکات، کەئەو کارە نەکات و خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی لەناو نەبات و دوو جار هەوڵی ڕێگری کردن لەو ڕووداوە دەدات، بەڵام سودی نابێت و لە دووەم جار دا هاوڵاتییەکە خۆی و ئۆتۆمبێلەکە دەسوتێنێت و بەهۆی بەتینی ئاگرەکەوە و یوسف و شۆفێرەکەی زیانیان بەردەکەوێت، بەڵام ئەمە واناکات یوسف و تیمەکە دەستەوەستان بوەستن، بەڵکو یوسف و تیمەکەی دەستبەرداری وێنەگرتن دەبن و لەگەڵ هاوڵاتییەکی تر، کەلەشوێنی ڕووداوەکە بوو هەوڵی ڕزگارکردنی شۆفێرەکە دەدەن و لەکۆتاییدا هەوڵەکەیان سەردەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕزگاری دەبێت.
گەر یوسف و تیمەکەی نەبونایە، شۆفێرەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا خۆی دەسوتاند، بەڵام ئەوان دەبنە رزگارکەری ژیانی ئەو هاوڵاتییە تورکمانە، کە پێشتر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە، هەردوو قاچی لەدەستداو.
ئەمە چیرۆکی یوسف موڕادی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک و تیمەکەی بوو، کە نەک هەر ڕێز لەو کارەی یوسف تیمەکەینەگیرا و نەبووە مانشێتی میدیاکان و لەلایەن بەرپرسانی شار و وڵاتەوە دەستخۆشی لێنەکرا، بەڵکو لەلایەن چەند و کەس و لایەنێکەوە ڕەخنەی لێگیرا و کارەکەی بەکارێکی پلان بۆدڕێژراوی پێشوەختە داندرا.