ئاگانیوز
بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لەكه‌ركوك هۆش داری لەمەترسییەکاتی داعش دەدات و دەڵێت: "دەبێت مه‌ترسیی هێزی داعش به ڕژدی وه‌ربگیرێت".
عه‌مید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی لەكه‌ركوك، لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە بەئاژانسی ئاگانیوزی ڕاگەیاند، هێزه عێراقییەکان له شه‌قامی قیر نه‌یانتوانیوه لابده‌ن بۆ كێوماڵكردنی ته‌واوه‌تی ڕاوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش و له سنووری داقووق بۆ پشتی حه‌مرین تا ده‌گاته ڕه‌شاد و مه‌حموودیه و عه‌باسییه كێوماڵ نه‌كراوە و هیچ چه‌كدار و هێزێكی داعش و پاشماوه‌ی قاعیده دەستگیرنەکراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان نەگیراوە و داعش له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌وه ده‌رچووه مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان و زانیاری‌یان له‌سه‌ری هه‌بێت و ئاشکراشی کرد، ئێستا مۆڵگه‌یان هه‌یه و ویلایه‌تی كه‌ركوكی داعش ڕاگه‌یه‌نراوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له سنووری دووبز، ڕۆژ به ڕۆژ مه‌ترسییه‌كانی داعش له فراوانبووندایه.
ئەو بەرپرسەی ئاسایشی پارتی لەکەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك حكومه‌تی عێراق كۆتایی داعشی ڕاگه‌یاند، ئێمه ئه‌وكات گوتمان: "هێزه عێراقییەکان ته‌نیا به شه‌قامه قیره‌كاندا هاتوون".
لەکۆتایی ساڵی٢٠١٧دا حکومەتی عێراق کۆتاییهاتنی داعش لەوڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی٢٠١٧ەوە بەهۆی درووست بوونی بۆشایی ئەمنی لەناوچەکێشە لەسەرکان، داعش ڕۆژبەڕۆژ چالاکییەکانی ڕوو لەزیادبوون دایە.