ئاگانیوز
بڕیاربوو کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەئامادەبوونی ئەندامێکی کۆمسیاران ئەنجام بدرێ بەڵام پاش سێ کاتژمێر چاوەڕوانی کۆنگرەکە سەرجەم کەناڵ و رۆژنامەنووسەکان بە کورد و عەڕەب و تورکمانەوه بایکۆتی کۆنگرەکەیانکرد و ئەویش وەک هەڵوێستێک دژی ئەو بێ ڕێزیەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەکرێ له کهرکوک.